پێشبینی کەشناسی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو
پەیامی کورد ... پێشبینی کەشناسی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو
کەشناسی پێشبینی بۆ 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت و کەشەکەی بۆ چونەدەرەوە و سەیرانکردن گونجاوە، تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران بارین هەیە.
هەینی بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەیان بەوەکردوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان.
لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، ئەوەیان خستوەتەڕوو، گۆڕانکارییەکی بەرچاو ڕوونادات و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە