پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بۆ یەکیتی قوتابیان و لاوانی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بۆ یەکیتی قوتابیان و لاوانی کوردستان
پەیامی کورد   ...   پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بۆ یەکیتی قوتابیان و لاوانی کوردستان

مەسروور بارزانی لە پەیامێکیدا بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی یەکیتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکات.

دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی.

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکیتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان، کۆنگرەی یەکگرتن و ھەڵبژاردنتان بە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکیتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

یەکیتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە شانازییە لە خەباتی ڕێکخراوەیی و داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی قوتابیان و لاوان و خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی و نیشتمانیمان.

ھیوادارم لەم قۆناغە نوێیەی ڕێکخراوەکەتاندا، بە شێوازێکی پێشکەوتووتر و لە ڕێگەی زانست و ھزری داھێنەرانەوە، زیاتر کار لە پێناو پێش خستنی ھەوڵ و تواناکانی قوتابیان و لاوانی کوردستان بکەن و وەک ھەمیشە پشتیوانی پرس و دەستکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان بن.

پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتنەوەتان لێ دەکەم و ھەموو پشتیوانییەکی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە.

ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە