پەیامی کورد ... ئەفریقیای باشوور کە میوانداری لووتکەی گرووپی 20 دەکات، دەڵێت بەبێ ئەمریکا بەڕێوەدەچێت
🔸بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان ، سەرکردەکانی گرووپی 20 ووڵات لە لووتکەی ساڵانەی خۆیان لەم هەفتەیەدا سەرەڕای ئامادەنەبوونی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ، هەنگاوی یەکلاکەرەوە دەگرنەبەر بۆ چاکسازی لە بیناسازی دارایی جیهانی و بڕیارە سەرەکییەکانی دیکە.
🔸بەرپرسێکی باڵای ئەفریقیای باشوور کە لە شاری جۆهانسبێرگ میوانداری لووتکەی لووتکەکە دەکات، ووتی: “باوەڕمان بەوە نییە کە نەبوونی ئەمریکا کارەکانی گرووپی ٢٠ ئیفلیج بکات”. ڕۆناڵد لامۆلا وەزیری دەرەوەی ئەفریقیای باشوور ڕۆژی سێشەممە لە کردنەوەی لووتکەی بازرگانی بلوومبێرگ ئەفریقیا لە شارەکەدا لە پێش لووتکەکەدا ووتی : باوەڕمان بەوە نییە کە نەبوونی ئەمریکا کارەکانی گرووپی ٢٠ ئیفلیج بکات.