پەیامی کورد ... مووساد تۆڕێکی چەکداری سەر بە گرووپی تیرۆریستی حەماسی لە ئەورووپا هەڵوەشاندەوە
ئاژانسی هەواڵگری ئیسرائیل 'مۆساد' لە ڕاگەێندراوێکدا، وردەکاریی دۆزینەوە و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی سەر بە گرووپی تیرۆریستی حەماسی لە ئەورووپا ئاشکرا کرد.
بە گوێرەی ڕاگەێندراوەکەی مۆساد، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت دا، ئەندامانی ئاژانسەکە لە ناوەندی ئەورووپا، تۆڕێکی چەکداری سەر بە حەماسیان هەڵوەشاندووەتەوە.
لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە "مووساد، لە هەڵمەتێکدا تۆڕێکی حەماسی هەڵتەکاندووە کە سەرکردایەتییەکەی لە ئەورووپا دایمەزراندبوو بۆ هێرش کردنە سەر ئامانجە ئیسرائیلی و جووەکان لە جیهان دا."
هەروەها دەڵێت: بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتی جیبەجێکردنی یاسا لە ووڵاتانی ئەورووپا، وەک ئاڵمانیا و نەمسا، ئۆپراسیۆنێکی ئاڵۆزی قەڵاچۆکردنی تیرۆرمان جێبەجێ کردووە.
مووساد، جەختی کردووەتەوە لەوەی "ژمارەیەک کەسیان دەستگیر کردووە، کە ئاژانسەکە بە "تیرۆریست" ناوی بردوون، هەروا چەند شوێنی حەشاردانی چەکیان دۆزیوەتەوە کە حەماس بە نیازبووە بۆ هێرش کردنە سەر خەڵکانی بێ تاوان بەکاریان بهێنێت.