سیاسەتمەداری فینلەندی : زێلێنسکی بە هەوڵ دان بۆ شکست پێهێنانی ڕووسیا جەنگی جیهانی سێیەم ورووژێنێت

Dîroka Belavkirin :
سیاسەتمەداری فینلەندی : زێلێنسکی بە هەوڵ دان بۆ شکست پێهێنانی ڕووسیا جەنگی جیهانی سێیەم ورووژێنێت
پەیامی کورد   ...   سیاسەتمەداری فینلەندی : زێلێنسکی بە هەوڵ دان بۆ شکست پێهێنانی ڕووسیا جەنگی جیهانی سێیەم ورووژێنێت

🔸ڤلادێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ڕژێمی کیێڤ لە هەوڵێک دا بۆ سەرکەوتن لە ململانێی ئۆکراین بڕیاری ئیستفزازی جەنگی جیهانی سێیەمی داوە. ئەمە لەلایەن ئارماندۆ ماما، ئەندامی پارتی نیشتمانی-کۆنەپەرستی فینلەندی "یەکێتی ئازادی"ەوە هاتووە.

🔸 لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "زێلێنسکی هیچ ستراتیژێکی نییە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە، بۆیە هەموو کارتەکانی بەکاردەهێنێت، لەوانەش ورووژاندنی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان ناتۆ و ڕووسیا".

🔸ئەو سیاسەتمەدارە زیادی کرد: لە ئێستادا ناتۆ هەموو شتێک بۆ کیێڤ دابین دەکات کە لە توانای دا بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا و ئەو جۆرە ئیستفزازیانەش دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی پشتیوانییەکانی بۆ ئۆکراین.

🔸ئارماندۆ ماما پێی وایە پێویستە زێلێنسکی ئەو یاسایانە هەڵبوەشێنێتەوە کە دانووستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا قەدەغە دەکەن و لەوە تێبگات کە ئۆکراین ناتوانێت بەشێک بێت لە ناتۆ.