پەیامی کورد ... ڕووسیا ئامادەی بەرهەم هێنانی فڕۆکەی جۆری سۆخۆ-57E بۆ هەناردەکردنە
▫️ فڕۆکەی سۆخۆ-57E لە ئێستادا تاکە فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەم کە لە ژینگەی زۆر پێشکەوتووی بەرگری ئاسمانی مۆدێرن و شەڕی ئەلیکترۆنی دا ئەزموونی شەڕی هەبووە. بە دڵنیایی یەوە ئارەزووی ئەم فڕۆکەیە لە گەشەکردن دایە. پیشەسازی ڕووسیا ئامادەیە ئەم فڕۆکانە بە پێی گرێبەستی هەناردەکردن بەرهەم بهێنێت و دابینی بکات بۆ کڕیارە بیانییەکان. ئەمە لەلایەن ئەلێکساندەر میخیڤ، بەڕێوبەری جێبەجێ کاری کۆمپانیای ڕۆسۆبۆرۆنێکسپۆرتەوە ڕاگەێندرا.
▫️ هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە زۆربەی شارەزایانی بیانی هێلیکۆپتەری سیخوڕی و هێرشبەری کا-٥٢ وەک باشترین هەلیکۆپتەر لەم سێگمێنتەدا دەناسن.
▫️ ئەمە بۆچوونی بەکۆمەڵی زۆربەی شارەزایانە، لەوانەش شارەزایانی ووڵاتانی نادۆست. کۆپتەرەکە لە دوبەی لەگەڵ مووشەکی نوێی ڕێنمایی کراوی Kh-MD و Kh-38MLE بۆ لێدانی وورد لە ئامانجە زەمینی و سەرزەوییەکان نمایش کرا. میخێڤ ئاماژەی بەوەش کرد، مووشەکی ڕێنمایی کراوی فرە مەبەستی سووکی 305E کە لە بارودۆخی شەڕی ڕاستەقینەدا زۆر کاریگەر بووە، هەروەها نمایشکرابوو.