پەیامی کورد ... پرێس تیڤی وەک دەستوپێوەندی چالاکی کۆماری ئیسلامی لە ئوسترالیا تۆمار کرا
دادوەری گشتی ئوسترالیا ڕایگەیاند کە کاناڵی تەلەفیزیۆنی ''پرێس تیڤی'' کە سەر بە ڕێژیمی ئێرانە، بە فەرمی لەژێر گەڵاڵەی ڕوونکاری ڕەخنەی دەرەکی" ئوسترالیا وەک دامەزراوەیەک کە بە نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی کار دەکات، تۆمار کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان پرێس تیڤی لە ٢٩ی ڕەزبەردا "ئاگادارییەکی کاتی ڕوونکاری"ی پێ گەیشتبوو کە ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر کۆتایی پێ هات، چوونکە ئەو کاناڵە نەیتوانی بەڵگەی ڕتکردنەوەی ئەو پۆلێن کردنە لە ماوەی ٢٨ ڕۆژدا بخاتە ڕوو.
بەپێی ئەو گەڵاڵەیە ئێستا پرێس تیڤی دەبێ ناوی خۆی لە پۆرتاڵی گشتی ''FITS'' تۆمار بکات و ڕاپۆرتی وەرزی لەسەر چالاکییەکانی لە ئوسترالیا پێشکەش بکات.
پابەندنەبوون بە ڕێساکان دەتوانێت سزای زیندانی کردن لە نێوان ساڵێک بۆ پێنج ساڵ، غەرامەکردنی قورس یان لێپێچینەوەی زیاتر بەپێی یاساکانی ئەمنییەتی نیشتمانی لێ بکەوێتەوە.