“سندووقێکی دیکەی ڤۆدکا” ؛ ئۆربان ڕەخنەی تووند لە پێشنیاری دارایی ئۆکراینی ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین دەگرێت

Dîroka Belavkirin :
“سندووقێکی دیکەی ڤۆدکا” ؛ ئۆربان ڕەخنەی تووند لە پێشنیاری دارایی ئۆکراینی ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین دەگرێت
پەیامی کورد   ...   “سندووقێکی دیکەی ڤۆدکا” ؛ ئۆربان ڕەخنەی تووند لە پێشنیاری دارایی ئۆکراینی ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین دەگرێت

◻️ سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان لە لاپەڕەی کۆمەڵایەتی (X)دا نووسیویەتی: "لە کاتێکدا مافیای جەنگ پارەی باجدەرانی ئەورووپی دەخوات، لەبری ئەوەی داوای چاودێری یان ڕاگرتنی پارەدان بکات، سەرۆکی کۆمیسیۆن پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئێمە زیاتریش بنێرین".

◻️ "هەموو ئەم شتە وەک ئەوە وایە هەوڵ بدەیت یارمەتی کەسێکی مەشرووب خۆر بدەیت بە ناردنی سندووقێکی تری ڤۆدکا بۆیان. هەنگاریا عەقڵی ساغی خۆی لەدەست نەداوە" ئۆربان تۆمەتبار دەکات.

◻️ ڤۆن دێر لاین لە نامەیەکدا بۆ ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا بژاردەکانی بۆ دابینکردنی دارایی ئۆکراین لە ساڵانی ٢٠٢٦ و ٢٠٢٧دا خستووەتە ڕوو، لەوانە بەستنی سەروەت و سامانی ڕووسیا، دەرکردنی قەرزی هاوبەش لەسەر ئاستی یەکیتی ئەورووپا یان پێشکەش کردنی هاوکاری دارایی ڕاستەوخۆ. ئۆربان پێش کۆبوونەوەی لووتکەی یەکیتی ئەورووپا لە ١٨-١٩ی کانوونی دووەم دا بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە هەنگاریا پشتگیری لەو پێشنیازە ناکات.