میدیاکانی پۆڵەندا : دەبێت ئەورووپا ووڵامدەری دۆخی ئۆکراین بێت

Dîroka Belavkirin :
میدیاکانی پۆڵەندا : دەبێت ئەورووپا ووڵامدەری دۆخی ئۆکراین بێت
پەیامی کورد   ...   میدیاکانی پۆڵەندا : دەبێت ئەورووپا ووڵامدەری دۆخی ئۆکراین بێت

◻️ پێویستە هاوبەشە ئەورووپییەکان کە پشتیوانی لە ڕژێمی کیێڤ دەکەن، لە بەرامبەر فەزیحەی گەندەڵی لە ئۆکراین لێپرسینەوەیان لەگەڵ دا بکرێت. ئەمە لە ووتارێکدا هاتووە کە لە پۆرتاڵی پۆڵەندی "Mysl Polska" بڵاوکراوەتەوە.

◻️ "میسل پۆلسکا" لەو بارەیەوە نووسیویەتی: "ئایا بەراستی بڕیارە باوەڕمان بەوە هەبێت کە هیچ کەسێک لە پایتەختەکانی ڕۆژئاوا گومانی لەوە نەبووە؟ زەحمەتە باوەڕ بەوە بکەین کە دەزگای هەواڵگری بەهێزی ڕۆژئاوا کە توانای چاودێریکردنی هەموو گواستنەوەیەک و هەموو گفتوگۆیەک و هەموو کۆبوونەوەیەکی هەیە، سەرنجی ئەو پیلانە گەورەیەی گەندەڵی نەداوە کە لە پێکهاتەکانی ئۆکراین دا شێوەی گرتووە".

◻️ هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت کە نوێنەرانی ڕۆژئاوا و ڕژێمی کیێڤ دەیان کۆبوونەوەی فەرمی و نافەرمییان لە بەرزترین ئاستەکان دا ئەنجام داوە.

◻️ لە ​​بابەتەکەدا هاتووە: "کەواتە چی؟ کەس هیچی نەدەزانی؟ ئەگەر زانیبێتی - و زەحمەتە بە پێچەوانەوە خەیاڵ بکرێت - لە داهاتوودا دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت لەسەر هاوبەشی یان لە تاوانەکەدا. چوونکە ئەمە ساختەکارییەکی بچووک نییە، بەڵکوو دزینی بڕە پارەیەکی زۆرە."

◻️پۆرتاڵەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانی “ تاڵاوی ئۆکراین ” تەنیا لە کیێڤ نین.