پەیامی کورد- دیمەشق
میدیاکانی ئیسرائیل دوێنێ چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویان کردەوە کە ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل گەشتێکیان بۆ سوریا کردووە.
دەزگای ڕاگەیاندنی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە نەتانیاهوو و کاتز دوێنێ چوارشەممە گەشتێکیان بۆ سووریا ئەنجامداوە و ڕاپۆرتێکی کورتیان لەسەر بارودۆخی ناوچەکە وەرگرتووە.
ڕۆژی دووشەممە، دەزگای ڕاگەیاندنی ئیسرائیلی بە پشتبەستن بە سەرچاوە فەرمییەکان، ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و سوریا گەیشتووەتە بنبەست و ڕوونی کردەوە کە دانوستانەکان "بەستوو بوون".
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ نێوەندگیری لە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئیسرائیل و سوریادایە.