ئەمریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلار وەك پاداشت دیاری دەكات بۆ دۆزینەوەی سەركردەیەكی قاعیدە لە یەمەن 

ئەمریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلار وەك پاداشت دیاری دەكات بۆ دۆزینەوەی سەركردەیەكی قاعیدە لە یەمەن 
پەیامی کورد   ...   ئەمریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلار وەك پاداشت دیاری دەكات بۆ دۆزینەوەی سەركردەیەكی قاعیدە لە یەمەن 

بەرنامەی پاداشت بۆ دادپەروەری سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەێندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەر كەسێك زانیاری لەسەر "سەعد بن عاتف عەولەقی" هەبێت و یارمەتیدەربێت بۆ دەست گیركردنی ئەو سەركردەیەی رێكخراوی تیرۆریستی ئەڵقاعیدە لە نیمچە دوورگەی عەرەب، لە لایەن وەزارەتەكەوە خەڵات دەكرێت و دەپارێزرێت.

ڕاگەێندراوەكەی وەزارەتی دەرەوە لە كاتێكدایە كە ئەمریكا لە ساڵی 2022 بڕی شەش ملیۆن دۆلاری بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی سەعد عەولەقی دیاریی كردبوو.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە