ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: دەیان کەس، دامەزراوە و کەشتی خرانە لیستی سزاکانەوە، کە نەوتیان لە ئێران و ڕووسیاوە بۆ تەواوی جیهان دەگواستەوە.

چوارشەممە ٣٠ی جووڵای ٢٠٢٥، نووسینگەی کۆنترۆڵ کردنی سەروەت و سامانی بیانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئەمەریکا گەورەترین پاکێجی سزای بەسەر ئێران دا سەپاند، کە لە ٢٠١٨ەوە تا ئێستا هاوشێوەی نەبووە.

وەزارەتەکە باسی لەوە کردووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی سزاکانیان لەسەر ئێران، ١٢ کەس، زیاتر لە ٧٠ دامەزراوە و ٦٢ کەشتی ئێران و هاوکاری ئەو ووڵاتەیان خستووەتە لیستی سزاکانەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەو تۆڕەی کە سزا دراون نەوتیان لە ئێران و ڕووسیاوە بۆ تەواوی جیهان دەگواستەوە، هەروەها تۆڕەکە چەندین ملیار دۆلاریان بۆ حکوومەتی ئێران بەدەست دەهێنا.

گەنجینەی ئەمریکا، ئەوەشی خستە ڕوو، بەشێک لە کەشتییەکانی تۆڕەکە مووشەک و کەرستەی تایبەت بە درووستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ ڕووسیا دەگواستەوە.


 

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە