خامنەیی:کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر دین و زانست دامەزراوە بەکوێرایی چاوی دوژمنان لایەنی دینیمان بەهێزتر دەکەین و زانستە جۆراوجۆرەکانیش بەرەو پێش دەبەین

پەیامی کورد ... خامنەیی : کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر دین و زانست دامەزراوە بەکوێرایی چاوی دوژمنان لایەنی دینیمان بەهێزتر دەکەین و زانستە جۆراوجۆرەکانیش بەرەو پێش دەبەین
عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران، لە وتارێکدا کە لە بۆنەیەکی یادکردنەوەدا پێشکەشی کرد، ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی دەگەێنێتە "لووتکەی پێشکەوتن و شکۆمەندی". ووتیشی ئەم ئامانجە لە ڕێگەی "پتەوکردنی ئیمان و فراوانکردنی زانست"ەوە بەدی دێت.
خامنەیی ئاماژەی بەوەشدا کە ئێران لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوایی یەدا "هێز و خۆڕاگری و ئیرادەی خۆی" پیشان داوە. هەروەها باسی لەوە کرد کە گەلەکەی لە ڕابردووش دا ڕووبەڕووی پیلانگێڕی بووەتەوە و "دوژمنانی ناچار بە پاشەکشە کردووە".
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




