ترامپ : حەماس یارمەتییە مرۆیی یەکان دەدزێت

ترامپ : حەماس یارمەتییە مرۆیی یەکان دەدزێت
پەیامی کورد   ...   ترامپ : حەماس یارمەتییە مرۆیی یەکان دەدزێت

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیوای خواست پارە و هاوکارییە مرۆیی یەکان بۆ کەرتی غەززە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت.

ترامپ، حەماسی بە دزینی یارمەتییە مرۆییەکان تۆمەتبار کرد. هەروەها بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "پارەیەکی زۆر دەنێردرێت، حەماسیش دەیدزێت".

ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمە پارەیەکی زۆر دەنێرین، هیوادارین دادپەروەرانە ئەو پارەیە لە ناوچەكەدا دابەش بكرێت. ووڵامی باشمان وەرگرتووە سەبارەت بە دابەشکردنی پارە و هاوکارییەکان و دەمانەوێت هەمووان دەستیان بە خۆراک بگات. وەک دەزانن زۆر ووڵات پارە دەنێرن، بەڵام لەگەڵ ئێمە بەراورد ناکرێن، ئەوان و ئێمە پارە دەنێرین و حەماسیش دەیدزێت. ئەوە یارییەکە حەماس دەیکات."
دەشڵێت : ئێمە چاودێری ئەو پارەیە دەکەین و ئیسرائیلیش لەم بابەتە ئاگادار دەبێت.

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە