کۆنگرێسی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی بودجە بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات پەسەند کرد

پەیامی کورد- دیمەشق
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا یاسای ڕێگەپێدانی بەرگری نیشتمانی بۆ ساڵی دارایی 2026 پەسەند کرد، کە بودجەی نزیکەی 925 ملیار دۆلار بوو، لەنێویاندا 130 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای سوریای ئازاد لە باشووری سوریا.
ئەنجومەنی پیران بە 77دەنگی دەنگی دا بۆ ئەوەی مووچەی کارمەندان و پشتگیری لۆجستی و مەشق و ڕاهێنان و چەکسازی بگرێتەوە. پڕۆژە یاساکە بریتییە لە ٦٥ ملیۆن دۆلار بۆ مووچە، ١٥.٦ ملیۆن دۆلار بۆ ڕاهێنان و چەکسازی، ٣٢.٤ ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی لۆجستی، ١٥.٣ ملیۆن دۆلار بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل و دامەزراوەکان و یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی تر.
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر کە بەسەر سوریادا سەپێنراوە، کە نوێنەرایەتی هەنگاوێکە بەرەو سووککردنی سزا ئابووری و سیاسییەکانی سەر دیمەشق.





