گرژیی ئەمنی لە لوبنان هاوکات بوو لەگەڵ سەردانی وەزیری دەرەوەی سوریا

گرژیی ئەمنی لە لوبنان هاوکات بوو لەگەڵ سەردانی وەزیری دەرەوەی سوریا

 

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ لوبنان شایەتی گرژییە ئەمنییەکان بوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیروت، دوای ئەوەی ژمارەیەک کارمەندی ئاسایشی سوریا بە هەڵگرتنی چەکەکانیانەوە هەوڵیان دا بچنە ناو فڕۆکەخانەکەوە بۆ پێشوازیکردن لە وەزیرەکە. بەڵام هێزە ئەمنییەکانی لوبنان ڕێیان لەم کارە گرت. هەروەها کاروانەکە بۆ ماوەی نزیکەی چارەک کاتژمێرێک ڕاگیرا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە چەکەکان لەگەڵ ئەو مۆڵەتانەدا دەگونجێت کە لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە پێیان دراوە.

لەگەڵ ڕۆیشتنی شاندەکە، گرژییەکان نوێبوونەوە دوای ئەوەی یەکێک لە کارمەندە ئەمنییەکانی یاوەری وەزیری سوریا هێرشی کردە سەر ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان و بەهۆیەوە پشێوی لەناو فڕۆکەخانەکەدا دروستبوو. بەپێی زانیارییەکان، وەزیری دەرەوەی لوبنان دەستوەردانی بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە کردووە.

سەردانەکە ڕەنگدانەوەی جیاوازی ئەولەویەتەکانی نێوان لایەنی لوبنانی و سوریا بوو. هەروەها سەرلێشێواوی لە ئەدای تیمی ئەمنی سوریادا ئاشکرا کرد کە ژمارەیان زیاتر لە بیست ئەندام بوو، لەکاتێکدا ژمارەی ئاسایی ڕێگەپێدراو لە چوار چەکدار زیاتر نییە. دوای دواخستن، تیمەکە ناچار بوو پابەندی ڕێکارەکانی لوبنان بێت.

هه ڕوه ها ڕاگه یه ندراوه کان له ده وروبه ڕی وه زاره تی ده ڕه وه ی چه کداره کانی ئاسایشی سوریا بڵاوکرانه وه پێش ئه وه ی سوپای لوبنان ده ستێوه ڕدان بکات و ناچاریان بکات له ناو ئۆتۆمبێله کانیاندا بمێننه وه . لەگەڵ ڕۆیشتنی شاندەکە لە ڕێگەی دەروازەی مەسنە، ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆی فەرمی هاتنە ژوورەوە، ئەمەش پێویست بوو ئاسایشی گشتی لوبنان بە یاوەرییەوە کاروانەکە بکات تا ئەوکاتەی لە خاکی لوبنان بەجێدەهێڵێت.

لینا ڕەشید - لوبنان

ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە