سوپای ئیسرائیل پێنج هاووڵاتیی سووری کە لە لادێکانی قونەیترە دەستبەسەر کرابوون ئازاد کرد

سوپای ئیسرائیل پێنج هاووڵاتیی سووری کە لە لادێکانی قونەیترە دەستبەسەر کرابوون ئازاد کرد


پەیامی کورد- دیمەشق
سوپای ئیسرائیل دوێنێ هەینی پێنج گەنجی سووری ئازاد کرد، دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنیان لە نزیک گوندی سەیدا ئەلجۆلان لە باشووری قونەیترە.
پێشتریش دوێنێ هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەیەکی ڕۆژئاوای گوندی سەیدا ئەلحەنوت لە باشووری لادێی قونەیترە، لە نزیک دۆڵی یەرموک کە هاوسنوورە لەگەڵ جۆلان، پێنج هاووڵاتیی سوورییان دەستگیر کرد.
ئەلعەرەبی ئەلجەدید لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل سێ گەنجی خەڵکی گوندی سەیدا ئەلجۆلانی دەستگیرکردووە، دواتر دوو گەنجی دیکەیان دەستگیرکردووە، دوای چەند کاتژمێرێک ئازادیان کردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەند جارێکی دیکە ڕفاندنیان ئەنجامداوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکراوەکان تووشی دەستدرێژی جەستەیی بوون و ئاماژەی بە پێویستی "رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە بۆ بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان".
بەگوێرەی سەرچاوەکە، سەرلەبەیانی دوێنێ ئەمڕۆ دەوریەیەکی سوپای ئیسرائیل کە لە نزیکەی هەشت ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو کە سەربازیان هەڵگرتبوو، چوونەتە ناو شارۆچکەکانی ئەلعەشا و ئەلرافید لە لادێکانی قونەیترە لە باشووری ئەو وڵاتە.
هەروەها، دەوریەیەکی دیکەش چوونەتە ناو شارۆچکەکانی ئەلسەمەدانییە ئەلشەرقیە و عەجرەف، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەو دەستدرێژییانە بخاتەڕوو.

ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە