جۆو ویڵسن : کار دەکەم بۆ ئەوەی میلیشیاکانی عێراق بە فەرمی بە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بناسرێن

پەیامی کورد ... جۆو ویڵسن : کار دەکەم بۆ ئەوەی میلیشیاکانی عێراق بە فەرمی بە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بناسرێن
کۆنگرسێمانێكی ئەمریکی دەڵێت: میلیشیاکانی عێراق بەپارەی ئەمریکا هێرش دەکەنە سەر هاوڕێکانمان لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش قبووڵ کراو نییە.
جۆو ویڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی؛ لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم، سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان گفتوگۆم کردووە.
دەڵێت: بەداخەوە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر هاوڕێ بە بەهاکانمان لە هەرێمی کوردستان.
جۆو ویڵسن نووسیویەتی "بە داخەوە بە پارەی ئەو باجانەی بە بەغدا دەدرێت، میلیشیاکان پارەدار دەکرێن و هێرش بۆ سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی ئەمریکا دەکەن، هەروەها بە هاوکاری ئێران کار بۆ تێکدانی سەقامگیری سووریا، عێراق، لوبنان و یەمەن دەکەن و ناکرێ چیتر ئەمە قبوڵ بکرێ.
وێڵسن دەڵێت : کار دەکەم بۆ ئەوەی بە فەرمی ئەو گرووپانە بە ڕێکخراوی تیرۆریستی بناسرێن و چیتر ئەمریکاش هاوکاری دارایی عێراق نەکات و ئەوانیش هاوکاری میلیشیاکان نەکەن.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە




