ڕاوێژکاری سەربازی خامنەیی هۆشداری دەدات کە ڕەنگە لە هەر ساتێکدا شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل سەرهەڵبدات؛ ‘بێ ئاگربەست’

ڕاوێژکاری سەربازی خامنەیی هۆشداری دەدات کە ڕەنگە لە هەر ساتێکدا شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل سەرهەڵبدات؛ ‘بێ ئاگربەست’
پەیامی کورد   ...   ڕاوێژکاری سەربازی خامنەیی هۆشداری دەدات کە ڕەنگە لە هەر ساتێکدا شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل سەرهەڵبدات؛ ‘بێ ئاگربەست’

بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسداران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە لە هەر ساتێکدا شەڕێکی دیکە لەگەڵ ئیسرائیل یان ئەمریکا هەڵگیرسێت.
یەحیا ڕەحیم، فەرماندەی سوپای پاسداران ووتی : کۆماری ئیسلامی بۆ بەرگەگرتنی سیاسەتی “ئاشتی لە ڕێگەی هێز”ی ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێ “ستراتیژی هێرشبەری مووشەکی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئەلیکترۆنی” خۆی بەهێزتر بکات.

بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسداران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە لە هەر ساتێکدا شەڕێکی دیکە لەگەڵ ئیسرائیل یان ئەمریکا هەڵگیرسێت.

یەحیا ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران بە میدیای دەوڵەتی ئێرانی ڕاگەیاندووە، “ئێمە لە ئێستادا لە ئاگربەست دا نین، بەڵکوو لە قۆناغی شەڕداین، هیچ پرۆتۆکۆل و ڕێسا و ڕێکەوتنێک لە نێوان ئێمە و ئەمریکا و ئیسرائیل دا نییە”.

بەپێی وەرگێڕانێک کە لەلایەن ئێران ئینتەرنەشناڵ ەوە پێشکەش کراوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، “پێشبینی شەڕێکی نوێ دەکەم، دواتر ڕەنگە چیتر نەبێت”.

سەفەوی ووتی : ئەمریکا و ئیسرائیل پێیان وایە کە دەبێت ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە بێتەدی، ئێرانیش پێویستە لە ناوچەکە و جیهاندا بەهێز بێت. واتە: ئەگەر بەدوای ئارامی و ئاسایش دا بگەڕێیت، دەبێت بەهێز بیت، چوونکە لە سیستەمی سرووشت دا لاوازەکان ئازار دەچێژن.

"پێویستە سیستم و ستراتیژی هێرشە دیپلۆماسی و میدیایی و مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئەلیکترۆنی بەهێز بکەین، ئێمەی سەربازی سیناریۆ درووست دەکەین، خراپترین سیناریۆ لەبەرچاو دەگرین و پلانیان بۆ دادەڕێژین."

لە کۆتایی مانگی تەمموزدا، عەباس عێراغچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشەی ووڵامدانەوەی "بڕیاری پێداگرانەتر"ی کرد، ئەگەر ئەمریکا یان ئیسرائیل جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی بکەنە ئامانج.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە