ناتانیاهوو : سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا "سیاسەتمەدارێکی لاوازە کە خیانەتی لە ئیسرائیل کرد، پشتی لە جوولەکەکانی ئوسترالیا کرد"

ناتانیاهوو : سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا "سیاسەتمەدارێکی لاوازە کە خیانەتی لە ئیسرائیل کرد، پشتی لە جوولەکەکانی ئوسترالیا کرد"
پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا "سیاسەتمەدارێکی لاوازە کە خیانەتی لە ئیسرائیل کرد، پشتی لە جوولەکەکانی ئوسترالیا کرد"

لە هێرشێکی کەسی دەگمەن دا بۆ سەر ئەلبانییەکان لە نێوان قەیرانی دیپلۆماسی پەرەسەندوودا؛ سەرۆکوەزیرانی کانبێرا: حکوومەتی ئیسرائیل پاڵ بە نەتەوەکەیەوە دەنێت بەرەو گۆشەگیری نێودەوڵەتی.

لە هێرشێکی کەسی دەگمەن دا لە ڕۆژی سێشەممەدا، بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ووتی سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ئەنتۆنی ئەلبانیس سیاسەتمەدارێکی "لاوازە" کە "خیانەتی لە ئیسرائیل کردووە" و "پشتی لە" کۆمەڵگەی جوولەکەکانی ووڵاتەکەی کردووە.

لە بەیاننامەیەکی ئینگلیزی دا کە لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ناتانیاهوو ڕایگەیاندووە، "مێژوو ئەلبالانی بەو شێوەیە لەبیردەکات کە ئەو کێیە: سیاسەتمەدارێکی لاواز کە خیانەتی لە ئیسرائیل کردووە و پشتی لە جوولەکەکانی ئوسترالیا کردووە".

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە