مالکی سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکات

پەیامی کورد ... مالکی سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکات
چوارشەممە ٢٠٢٥/٧/٣٠ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە ھەواڵ و تەندرووستی نووری ئەلمالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای پرسی.
بەڕێزیان بە بۆنەی دەرچوونیەوە لە نەخۆشخانە، ھیوای زوو چاکبوونەوە و سەلامەتی و تەندرووستی بۆ خواست. لای خۆیەوە مالکی، سوپاسی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و ھەواڵپرسینی بەڕێزیان، دووپات کردەوە.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




