چین پەردەی لەسەر سیستەمی لەیزەری دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لادا

چین پەردەی لەسەر سیستەمی لەیزەری دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لادا
پەیامی کورد   ...   چین پەردەی لەسەر سیستەمی لەیزەری دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لادا

🔶سیستەمی OW5-A50 بە پاوەر سەپلای سەربەخۆ توانای لەناوبردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نزم لە دووری تا پێنج کیلۆمەتر بە بەکارهێنانی تیشکی لەیزەری ڕێنمایی کراو هەیە. هەروەها بەرگری ئاسمانی لەیزەر بە سیستەمێکی سەرکوتکردن تەیار کراوە کە دەتوانێت پەیوەندییەکان و پێگەی جی پی ئێسی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە دووری زیاتر لە ١٠ کیلۆمەتر تێکبدات.

🔶بەپێی میدیاکانی چین، سیستمەکە لە تاقیکردنەوەی مەیدانی دەرچووە و ئامادەیە بۆ بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ.

🔶شایەنی باسە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا تاقیکردنەوەی سیستەمی لەیزەری ڕووسی بۆ بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە. هەشت سیستەمی هێزی جۆراوجۆر تاقیکرانەوە، لە دامەزراوەگەلی جووڵکەری پتەوی کۆکراوە تا دەگاتە سیستەمگەلی جێگیر.

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە