کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە بریندار کرا

پەیامی کورد ... کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە بریندار کرا
شەوی سێشەممە ٢٩ی جووڵای ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە کۆڵبەرێک بە ناوی بەهرام میك، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵكی ئاوایی میك سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز و دانیشتووی ترخانئاوای بانە، لە سنووری “ئەشتەرئاوا”ی سەر بە نەنووری شاری بانە بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتێک ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە حاڵێک دا تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە کە هیچ جۆرە بارێکی پێ نەبووە.





