کیەر ستارمەر : لەندەن دان بە دەوڵەتی فەلەستین دا دەنێت

پەیامی کورد ... کیەر ستارمەر : لەندەن دان بە دەوڵەتی فەلەستین دا دەنێت
کیەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل لەپێناو کۆتایی هێنان بە دۆخی کارەساتباری غـ.ـەززە هیچ هەنگاوێک نەنێت، تا مانگی ئەیلوول و بەڕێوەچوو کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەندەن دان بە دەوڵەتی فەلەستینیدا دەنێت.
باسی لەوەش کرد، چاوەڕوانییەکانیان لە ئیسرائیل بریتین لە راگرتنی شەڕ و راگەیاندنی ئاگربەست، راگرتنی پلانی لکاندنی کەرتی خۆرئاوا و پابەندبوونی بە پرۆسەی درێژخایەنی ئاشتی لەپێناو هێنانەدی رێگەچارەی دوو دەوڵەت.





