پەیامی کورد ... سهرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی خەڵکی سلێمانی دەکات
مەسروور بارزانی، سهرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات و دەڵێت، دڵنیایی دەدەین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی.
مەسروور بارزانی، سەرۆک حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی(ئێکس) دا، پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات ، ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
لە ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانی دا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم.
سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاری ڕۆشنبیری و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەری لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا ، شایستەی خزمەتگوزاری زیاترە و دڵنیایی دەدەین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان.