پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانی

Dîroka Belavkirin :
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانی
پەیامی کورد    ...   پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانی

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی ڕایگەیند، لە سەرەتای چلەكانی سەدەی بیستەمدا شاری سلێمانی بە هەموو چین وتوێژەكانیەوە باوەشی گەرمی بۆ بارزانی نەمر و بارزانییە دوورخراوەكان كردەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

لە یادی ٢٤١ ساڵەی بونیاتنانی شاری سلێمانی دا پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی، شاری شێخی نەمر و شاری ھەڵمەت و قوربانی دەکەم. سلێمانی بەشی ئازیزی کوردستانە، شاری شەھیدانی ۹ی حوزەیران و بەربەستی هاتن و چوونی ١٩٦٣ و شاری بەگژداچوونەوەی ستەمکار و زۆردار و ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانە. سلێمانی وەک ھەر شار و دەڤەرێکی تری کوردستان ھەمیشە شوێنی ھەڵکەوتنی ئەدیب و شاعیر و کەسایەتی و تێکۆشەر و شۆڕشگێڕانی کورد بووە و ڕۆڵی گەورەی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان دا گێڕاوە. لە سەرەتای چلەکانی سەدەی بیستەم دا شاری سلێمانی بە ھەموو چین وتوێژەکانیەوە باوەشی گەرمی بۆ بارزانی و بارزانییە دوورخراوەکان کردەوە، ئەو ڕێز و پێشوازییە ھەرگیز لەبیر ناچێتەوە.

لەو یادەدا ھیوای ئارامی و ئاسوودەیی بۆ خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەخوازم و شایستەی ھەموو جۆرە پێشکەوتن و پێشەنگین.

 

مەسعوود بارزانی

١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥