پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە ئەبووزەبی پایتەختی دەوڵەتی ئیمارات.
پێنجشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە ئەبووزەبی پایتەختی دەوڵەتی ئیمارات و لەلایەن سەعید ئەلهاجری وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکوومەت لە سەردانەکەیدا کە چەند ڕۆژێک دەخاێنێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکات.