سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەبووزەبی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات، هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

پێنجشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە ئەبووزەبی ، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرینگی برەودانی زیاتر بە پەیوەندی دۆستانە و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

لە بەشێکی دیکە گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچە ئاڵوگۆڕ کرا.