بەپێی پێشبینی 48 کاتژمێرى داهاتوو پلەکانی گەرما 5 پلە نزم دەبنەوە

بەپێی پێشبینی 48 کاتژمێرى داهاتوو پلەکانی گەرما 5 پلە نزم دەبنەوە
پەیامی کورد    ...   بەپێی پێشبینی 48 کاتژمێرى داهاتوو پلەکانی گەرما 5 پلە نزم دەبنەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەش شناسی و بووومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینی کراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.

کە ش شناسی هەرێم پێشبینی کەشی چوارشەممە، 30-7-2025ـی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم، هەرروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، 3 تا 5 پلە نزم دەبنەوە.

ڕوونیشی کردەوە، پێشبینی دەکرێت کەشی پێنجشەممە، 31-7-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم. هەروەها پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینی کراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 45 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی

دهۆک : 44 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 46 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی

سۆران : 43 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی

گەرمیان 46 پلەی سیلیزی

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە