سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسووڵی گشتی قەتەر کرد

پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسووڵی گشتی قەتەر کرد
ڕۆژی چوارشەممە 30ی تەمووزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە (حسین الفضالة) كونسووڵی گشتی قەتەر كرد.
لە دیدارەكەدا كە كونسووڵی گشتی قەتەر بە مەبەستی ماڵئاوایی و بەبۆنەی كۆتایی هاتن بە ئەركەكانی سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




