سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق کرد

ڕۆژی چوارشەممە 30ی تەمووزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە (د. محمد الحسان) نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و جەختیش لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لایەنەكان كرایەوە بۆ تێپەڕاندنی گرفت و ئاڵنگارییەكان.
بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە