لە زاخۆ ھەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن دار ئەنجام دەدرێت

لە زاخۆ ھەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن دار ئەنجام دەدرێت
پەیامی کورد    ...  لە زاخۆ ھەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن دار ئەنجام دەدرێت

جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاندووە ، بڕیارە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ یەک ملیۆن دار بچێندرێت و پشتێنەیەکی سەوزایی لە زاخۆ درووست بکرێت، تا ئێستا ٣٥ھەزار دار چێندراون.

ھێژا محەمەد، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ڕاگەیاند "ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پلانی ھەیە یەک ملیۆن دار لە زاخۆ بچێندرێت، لەو پلانە لە قۆناغی یەکەم ١٠٠ھەزار دار دەچێندرێت، تا ئێستا ٣٥ھەزار دار چێندراوە، ئەمساڵ بەھۆی ووشکە ساڵی و کەشوھەوا، بڕیارە لە مانگی نۆ بەھەزاران دار بچێنین، ھەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت تا دەبێتە یەک ملیۆن دار."
ھێژا محەمەد ووتیشی "بڕیارە پشتێنەیەکی سەوزایی لە دەورەی زاخۆ درووست بکرێت و لەناو زاخۆش دووپارکی گەورە درووست دەکرێن، یەکێک لەسەر ڕووبەری ھەزار دۆنم زەوی و دووەم لە شوێنی پیشەسازی کۆن کە بڕیارە بگوازرێتەوە دەرەوەی شار و لە شوێنی ئەو پارکێک درووست دەکرێت، ئامانجیش پاککردنەوەی ژینگە و زیادترکردنی سەوزاییە، بۆیە ھەنگاوی زۆر باش دەنێین بۆ ئەوەی ڕێژەی سەوزایی لە زاخۆ زیادبکرێت و کەش وھەوایەکی پاک و ژینگەیەکی خاوێن درووست بێت."

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە