پشتیوان سادق ، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کوتلەی وەزاری پارتی لە حکوومەت ئەنجام دا

پەیامی کورد ... پشتیوان سادق ، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کوتلەی وەزاری پارتی لە حکوومەت ئەنجام دا
لە دیدارێکدا لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەشێک لە کوتلەی وەزاری پارتی لە حکوومەتی ھەێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا پێداگیری لە پاساوە نا دەستوورییەکانی حکوومەتی عێراق لە بەرانبەر خەڵکی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.
چوارشەممە ٣٠-٧-٢٠٢٥ لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرپەرشتی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە ھەولێر و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و چیا ھەرکی و چنار سەعد عەبدۆڵڵا یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دوو، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەشێک لە کوتلەی وەزاری پارتی لە حکوومەتی ھەێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، پێداگیری لە پاساوە نا دەستووریەکانی حکوومەتی عێراق لە بەرانبەر خەڵکی ھەرێمی کوردستان کرایەوە، کە بەشێوەیەکی نادادپەروەی و نایاسایانە، مووچەو مافی خەڵک وەک بابەتێکی سیاسی بەکاردەھێنن، سەرەڕای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەی پێویست بووە بەپێی یاساو دەستوور، ئەرکەکانی بەجێ گەیاندووە و، خەڵکی کوردستان مافی ڕەوای خۆیەتی کە مووچەی پارێزراو بێت، بەڵام حکوومەتی عێراق بەمەبەستی لاوازکردنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و پێشکەوتنەکانی، مووچەی خەڵکی سەربەرزی کوردستان وەک بارمتە بەکاردەھێنێت.
لە تەوەرێکی تردا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، ھەوڵەکانی سەرۆکی حکوومەتی کوردستانی خستەڕوو لە ئەنجام دانی ھەموو ڕێکارە یاساییەکان لەپێناوی بەرژەوەندی خەڵک و مووچەخۆران، بۆیە ئومێد دەکەین، کە لەئایندەیەکی نزیکدا ئەم کێشە دروستکراوانە چارەسەربن.
ھەروەھا دکتۆر پشتیوان سادق ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی حکوومەتی کوردستانی خستەڕوو، بەتایبەتی (پڕۆژەی ئاو) بۆ شاری ھەولێر و دابینکردنی (کارەبای ٢٤ کاتژمێری) (ڕێگاوبان) درووستکردنی چەندین (بەندئاو پۆند) و پاراستنی سەروەتی نیشتمانی ئاو ھەروەھا بەرەو پێشبردنی کەرتی ئاودێری و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری پاراستنی ژێرخانی سرووشتی.





