مەسرور بارزانی و ئیدوارد ئاڵگرن جەختیان لە کۆتایی هێنان بە هێرشی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کردەوە

پەیامی کورد ... مەسرور بارزانی و ئیدوارد ئاڵگرن جەختیان لە کۆتایی هێنان بە هێرشی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کردەوە
چوارشەممە 30ـی تەمووزی 2025، مەسروور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازیی بەریتانی بە سەرۆکایەتی ئیدوارد ئاڵگرن، ڕاوێژكارى باڵای بهرگری بهریتانى بۆ کاروباری ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى ئەفریقیا کرد.
لە کۆبوونەوەدا کە ئەندرو بیزلی، کونسوولی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکە و پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاری ئەمنی و سەربازی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و بەردەوامبوون و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیری و هاوکاری شانشینی یەکگرتوو دەربڕی.
هەروەها جەخت لە پێویستی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێگریکردن و کۆتاییهێنان بە هێرشی تیرۆریستی و تێکدەرانەی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرایەوە.
دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




