بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێر : بەهۆی شكانی بۆری سەرەكی ئاو، ئەمڕۆ ئاو ناگاتە ژمارەیەك گەڕەك

پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێر : بەهۆی شكانی بۆری سەرەكی ئاو، ئەمڕۆ ئاو ناگاتە ژمارەیەك گەڕەك
بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێر ڕایدەگەێنێت، بەهۆی شكانی بۆری سەرەكی ئاوی ئیفراز سێ بۆ جارێکی دیکە لە ئەنجامی كاركردنی پڕۆژەیەكی نیشتەجێ بوونەوە، تا سبەی سێشەممە ئاو ناگاتە ژمارەیەك گەڕەكی شارەكە و داواش لە هاووڵاتییان دەكات دەست بە ئاوەوە بگرن.
ڕابەر حسێن، بەڕێوبەری ئاوی هەولێر، ڕوونیکردەوە کە سەرەڕای ئەوەی تیمەکانیان خەریکی چاککردنەوەی بۆرییەکەن و کارەکانیان بەرەو کۆتایی دەچێت، بەڵام پرۆسەی گەڕانەوەی ئاو بۆ ماڵان چەند کاتژمێرێکی پێویستە. هەرچەندە ئاوی خەزانەکان ڕێگر بووە لە بێ ئاو بوونی تەواوەتی هاووڵاتییان.
🔴 ئەو گەڕەکانەی ئاویان پێ ناگات بریتین لە :
◀️ گەڕەكەكانی سنووری شەقامی 120 مەتری تا دەگاتە كۆلیژی پۆلیتەكنیك.
◀️ لە شەقامی 60 مەترییەوە : گەڕەکی وەزیران تا ئیسكان.
◀️ لە شەقامی 40 مەترییەوە : لە نزیك نەخۆشخانەی منداڵ بوون تا شەقامی ڕووناكی و بارەگەی كۆنی ڕۆژنامەی خەبات.





