ڤیستیڤاڵی سەبەتەی ترێ بۆ بەروبوومی کشتوکاڵی و بەرھەمی ناوخۆ کرایەوە

پەیامی کورد ... ڤیستیڤاڵی سەبەتەی ترێ بۆ بەروبوومی کشتوکاڵی و بەرھەمی ناوخۆ کرایەوە
دووشەممە ٢٠٢٥.٨.١١، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی ٢ و ژمارەیەکی تر لە پیاوانی ئاینی مەسیحی و ھاووڵاتییان، لە چوارچێوەی بایەخدان بە بەروبوومی خۆماڵی و ھاندانی جووتیاران، چوارەمین ڤیستیڤاڵی (سەبەتەی ترێ) لە قەزای عەنکاوە لە کێڵگەی جووتیاری نموونەیی "سەلوان سەردار" کرایەوە.
دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، پارێزگاری ھەولێر، وێڕای نیشاندانی خوشحاڵی خۆی بە ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵەکە، پشتیوانی خۆی بۆ ئەو جۆرە کارانە دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، وەک حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ھەولێر ھەموو پاڵپشتیەک و ھاوکاری و ئاسانکارییەک پێشکەش بە جووتیاران دەکەین، لە پێناو پەرەپێدانی و گەشەسەندن و پێش خستنی زیاتری بەروبوومی کشتوکاڵی خۆماڵی و بە بازاڕکردنی.
جێگەی باسە، ئامانج لە سازدانی ڤیستیڤاڵەکە گرنگیدان و ناساندنی ترێ و بەروبوومی خۆماڵیە بۆ بە بازاڕکردنی، هاوکات ڤیستیڤاڵەکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین جۆری ترێی تێدا نمایش کراوە.
ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە




