سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیUN كرد

پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیUN كرد
سێشه‌ممه 2025/7/29 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى و به‌رپرسى سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا دۆخى سیاسی عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هێرشه درۆنییه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى ڕۆڵ و كارنامه‌ى تیمى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه له عێراق ماویه‌تى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى به‌رزنرخاندنى ئاماده‌یى و ڕۆڵى UN له عێراق، جه‌ختى له پێویستى و گرینگی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و مسۆگه‌ركردنى ناردنى مووچه و شایسته دارایی یه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگریكردنى له هێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به پێویستییه‌ك بۆ ئارامى و سه‌قامگیری ووڵات له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆیه‌وه، ئه‌لحه‌سسان وێڕاى ده‌ربڕینى نیگه‌رانى له هێرشه درۆنییه‌كان و پێویستی ڕێگه‌لێگرتن یان، هه‌موو پشتیوانییه‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ناردنى شایسته دارایی یه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری ووڵات، دووپات كرده‌وه.
دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وەكه بوو.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە





