سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد

پەیامی کورد ... سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد
سێشەممە 7/29 , مەسروور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد.
لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا . تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە، جەختکردنەوە بوو لەسەر ڕێزگرتن و گەرەنتیکردنی مافە دەستووری و شایستە دارایی یەکانی خەڵکی کوردستان و مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و وەک قەوارەیەکی دەستووری و فیدراڵی. هەروەها کۆتایی هێنان بە هێرشی تیرۆریستیانە بۆ سەر ژێزخانی ووزەی هەرێم و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەران. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، جەخت لە گرینگی بەردەوامبوونی کارکردنی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




