سێشەممە ٢٠٢٥/١٠/١٤ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.

سێشەممە ٢٠٢٥/١٠/١٤ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.
پەیامی کورد   ...   سێشەممە ٢٠٢٥/١٠/١٤ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.

سێشەممە ٢٠٢٥/١٠/١٤ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا داکۆکییان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی فەڕەنسا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد و تیشکیان خستە سەر بوارەکانی ھاوکاری ھاوبەشیان، ھەروەھا دەربارەی دۆخی گشتی عێراق و ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی ھەولێر - بەغدا و گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، بیروڕایان گۆڕییەوە.

ھەردوولا لەسەر گرینگی سەر‌خستنی پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ووڵات، ھەروەھا پتەوکردنی ھاوکاری نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکھاتەکانی عێراق، ھاوڕا بوون.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا کە یان برێم، کونسووڵی گشتی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو، بە بایەخەوە باسیان لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دوایین ھەنگاوەکانی کرد و دۆخی سووریا و ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕیان لە غەززە،‌ تاوتوێ کرد.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە