سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى یادى له‌دایكبوونى شا چارلز بوو

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى یادى له‌دایكبوونى شا چارلز بوو
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى یادى له‌دایكبوونى شا چارلز بوو

سێشەممە ٢٠٢٥/١٠/١٤ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی شا چارلزی سێیەم، شای شانشینی یەکگرتوودا کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا‌ کە بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان، لە ھەولێر بەڕێوەچوو، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ھیوای تەمەندرێژی بۆ شا و سەرکەوتنی بۆ شانشینی یەکگرتوو خواست.

ھەر لەو بۆنەدا چەپکەگوڵی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان پێشکەش بە ڕێوڕەسمەکە کرا.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە