سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی فەڕەنسا باسیان لەسەردانە چاوەڕوان کراوەکەی ئێمانۆئێل ماکرۆن كرد

سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی فەڕەنسا باسیان لەسەردانە چاوەڕوان کراوەکەی ئێمانۆئێل ماکرۆن كرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی فەڕەنسا باسیان لەسەردانە چاوەڕوان کراوەکەی ئێمانۆئێل ماکرۆن كرد

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق باسیان لە سەر سەردانە چاوەڕوان کراوەکەی ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، باڵیۆزی فەرەنسا ستایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە گرینگیدان و ئەنجامدانی پڕۆژەی تایبەت بە پاراستنی ژینگە.

سێشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2025، لە دیدارەکەی نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، یان برێم، کونسووڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کران.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتیکردەوە کە "ئێمە خوازیاری ئەوەین باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ هەبێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکان و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشە بوودجەی تایبەت بە هەرێم لە بوودجەی گشتی عێراقدا".

ووتیشی : "هیوادارین ڕێککەوتنی ئەم دواییەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ببێتە ڕێخۆشکەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا."

باڵیۆزی فەڕەنسا دەستخۆشی پڕۆژە چاکسازییەکانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و ستایشی گرینگیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە ئەنجامدانی پڕۆژەی تایبەت بە ژینگەپارێزی کرد.

هەروەها باسی لە سەردانی چاوەڕوان کراوی ئێمانۆئێل ماکڕۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە مانگی دوازدەی ئەمساڵدا کرد.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە