سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسووڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسووڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسووڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر کرد

ڕۆژی یەکشەممە 3ـی ئابی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە تۆماسۆ سانسۆنی كونسووڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیتاڵیا دەڕوانێت و هەمیشە ڕۆڵی حکوومەت و گەلی ئیتاڵیا بەرامبەر هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت، هەروەها سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە رۆل و پشتیوانی ئیتاڵیا دا بۆ هەرێمی کوردستان لە شەری دژی تیرۆرستانی داعش و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان پشتیوانییەکانی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی کوردستان لەبیرناکات.
لای خۆیەوە کونسووڵی گشتی ئیتاڵیا جەختی کردەوە لە پشتیوانیەکانی حکوومەت و گەلی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا لە بوارە جیا جیاکاندا.
هەر لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و ئالنگارییەکان و بارودۆخی سیاسی و گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ئاڵۆزییەکانی سووریا ئاڵوگۆرکران هەروەها جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئیتاڵیا كرایەوە.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە