نێچیرڤان بارزانى : به ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانین و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ ساڕێژكردنى برینه‌كان

پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى : به ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانین و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ ساڕێژكردنى برینه‌كان
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ساڵیادی داگیركردنی شنگال دا له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
یادى به‌ئازارى یازده ساڵه‌ى جینۆسایدى ئێزدییان ده‌كه‌ینه‌وه و به ڕێز و وه‌فادارییه‌وه قوربانییانى ئه‌و تاوانكارییه‌ى داعش، به‌بیر ده‌هێنینه‌وه. پابه‌ندى پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتگیرییه‌كین بۆ هاووڵاتییانى ئێزدیمان و وێڕاى هه‌موو ئازاره‌كانى ڕابردوو، به ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانین و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ ساڕێژكردنى برینه‌كانیان.
مایه‌ى داخ و نیگه‌رانییه‌كى زۆره كه یازده ساڵه هێشتا نزیكه‌ى نیوه‌ى ئێزدییان، له دۆخێكى سه‌ختى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونی كه‌مپه‌كان دا ده‌ژین. ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه خۆى له هاووڵاتییه ئێزدییه‌كانى باشتر به‌خاوه‌ن بكات و قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه، چیتر ڕێگه نه‌دات شه‌نگال و ناوچه ئێزدییه‌كان، گۆڕه‌پانى ته‌راتێنى میلیشیا و گرووپه چه‌كداره‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمییه‌كان بن.
ده‌بێ متمانه، دڵنیایى، ئارامى، ئاسایش، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى بۆ شه‌نگال و ناوچه‌كانى تریان بگه‌ڕێنێته‌وه، دادپه‌روه‌رى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى به‌دى بێت و تاوانباران سزا بدرێن. بۆیه جه‌خت له جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و به‌پارێزگاكردنى ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه زیاتر به هاناى ئێزدییانه‌وه بێت.
سوپاسى هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه ده‌كه‌ین كه كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییانیان به جینۆساید ناساند و له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تا زیاتر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جینۆساید بناسرێت. سوپاس و پێ‌زانین بۆ یارمه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له تێکشکاندنی داعش. خوشك و برایانى ئێزدیمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه پارێزه‌ریان ده‌بین و تا ڕفێندراوێكى ئێزدى مابێت، كارى نووسینگه‌كه‌مان بۆ ڕزگاركردن و ئاشكراكردنى چاره‌نووسیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سڵاو له یاد و گیانى قوربانییانى ئێزدى و له ئیراده‌ى به‌هێز و خۆڕاگری ئێزدییان. سڵاو له یاد و گیانى هه‌موو ئەو پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى به فه‌رمانده‌یی جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، بۆ ڕزگاركردنى شه‌نگال و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق گیانیان به‌خشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/8/3
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




