سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسووڵی گشتی نوێی ژاپۆن لە هەولێر کرد

پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسووڵی گشتی نوێی ژاپۆن لە هەولێر کرد
یەکشەممە 3ی ئابی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە هیتۆشی ئیشیزۆکا كونسووڵی گشتی نوێی ژاپۆن لە هەولێر كرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە کونسووڵی گشتی نوێی ژاپۆن کرد لە ئەرکە نوێیەکەی دا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە شارستانییەتی گەلی ژاپۆن خزمەتێکی گەورەیان بە کۆی مرۆڤایەتی گەیاندووە و لەم ڕووەدا ڕۆلی بەرچاویان هەبووە و ئامادەیی و پاڵپشتی خۆی و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژاپۆن نیشان دا.
لای خۆیەوە کونسووڵی گشتی نوێی ژاپۆن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە وەک کونسووڵی نوێی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان دەست بەکار دەبێت و جەختی کردەوە کە حکوومەت و گەلی ژاپۆن بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن و بایەخدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن.
هەر لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن كرایەوە.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




