هەزار فەرمانبەری دیكە لە كەورگۆسك زەوی یان وەرگرت

پەیامی کورد ... هەزار فەرمانبەری دیكە لە كەورگۆسك زەوی یان وەرگرت
لە سنووری شارەوانی کەورگۆسک تیرووپشک بۆ زەوی فەرمانبەران کرا و پارێزگاری ھەولێریش دەڵێت : تاوەکوو یەک کەس مابێت لەو سنوورە پرۆسەکە بەردەوامی دەبێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، یەکشەممە، ٣ـی ئابی ٢٠٢٥، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: لە سنووری شارەوانی کەورگۆسک ھەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێت، فەرمانبەران و ھێزە ئەمنییەکان دەگرێتەوە، دابەش کردنی زەوی لە بارودۆخی ئێستا پێویست بوو، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران فەرمانی دابەش کردنی زەوی دا بۆ ئەو کەسانەی سوودمەند نەبووە.
پارێزگاری ھەولێر ووتیشی : بڕیاری سەرۆکوەزیران بۆ دابەش کردنی زەوی بووە ھۆی دڵخۆشی فەرمانبەران و سوودمەندان، تاوەکوو یەک فەرمانبەر مابێت، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت بەگوێرەی ئەو خاڵبەندییەی داندراوە.





