سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی فەڕەنسا کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی فەڕەنسا کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی فەڕەنسا کرد

رۆژی سێشەممە 29ی تەمووزی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە یان برەیم کونسووڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا تیشک خرایە پێشهات و کێشە و گرفتەکانی ناوچەکە بە گشتی و هەروەها بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق ئالوگۆڕکران.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کرایەوە.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە