ڕاگەێندراوی دەم پارتی دوای کۆنگرەی پ‌ ک‌ ک

ڕاگەێندراوی دەم پارتی دوای کۆنگرەی پ‌ ک‌ ک
پەیامی کورد   ...   ڕاگەێندراوی دەم پارتی دوای کۆنگرەی پ‌ ک‌ ک

پارتی دیموکراتی گەلان - دەم پارتی راگەێندراوێکی لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لەگەڵ بڕیارە مێژووییەکانی کۆنگرەی پەکەکە، هەنگاوێکی دیکە لە ململانێی 50 ساڵەوە بەرەو ئاسۆی ئاشتی نزیک دەبینەوە."

ڕاگەێندراوی دەم پارتی دوای کۆنگرەی پ‌ ک‌ ک

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان  دەم پارتی   لەبارەی 12یەمین کۆنگرەی پەکەکە 

بەبەستنی کۆنگرە هەنگاوێکی دیکە لە ئاشتی نزیکبووینەوە و پێویستە پەرلەمان ولایەنەکانی دیکەی تورکیا بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن.

عەبدۆڵڵا ئۆجالان بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی لە پەرەپێدانی ئەم پرۆسەیەدا لە ئەستۆ گرت، ئێمە دەمانەوێت ئاشتی لە تورکیا ببێتە هیوایەک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیلهامبەخش بێت بۆ جیهان.

وەک پارتی دەم پێمان وایە دوای ئەم وەرچەرخانە مێژووییە، دەبێت هەموو دام ودەزگا سیاسییە دیموکراسییەکان، بە تایبەت ئەنجوومەنی نیشتمانی تورکیا، بەرپرسیارییەتی چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی راستەقینەی تورکیا لە ئەستۆ بگرن.
 

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە