یەكەمین زانكۆی كوردی لە ووڵاتی ئاڵمانیا دادەمەزرێت

پەیامی کورد ... یەكەمین زانكۆی كوردی لە ووڵاتی ئاڵمانیا دادەمەزرێت
یەكەمین زانكۆی كوردی لە ووڵاتی ئاڵمانیا دادەمەزرێت و بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٦ەوە پێشوازی لە خوێندكاران بكات لە سەرانسەری جیهان ەوە.
زمانی سەرەكی وانەوتنەوە لەم زانكۆیەدا، كوردی دەبێت بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و كورمانجی .ئەوم زانکۆیە چەندین بەشی خوێندن لە بەشەکانی بەکالۆریۆس و ماستەر دابین دەکات کە بریتییە لە کوردناسی ئەدەب زانستە کۆمەڵایەتییەکان و ئەندازیاری .
لە بەشەکانی کۆمەڵایەتییەکان و ئەندازیاری تەکنیکی دا سیستەمێکی خوێندنی سێ زمانی " کورد ، ئاڵمانی و ئینگلیزی " داڕێژراوە تاکوو خوێندکاران بتوانن لە ژینگەیەکی فرە زمان دا بخوێنن .
یەکیک لە ئامانجەکانی ئەم زانکۆیە ڕەخساندنی هەلی خوێندنە بۆ ئەم خوێندکارانەی کە بڕوانامەی دیپلۆمی خۆیانیان لە هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان وەرگرتووە و ڕەنگە بۆ درێژەدان بە خوێندن لە ووڵاتانی دیکە تووشی کۆسپ و سنووردارکردن ببنەوە .
ئەم بابەتە 4 جار خوێندراوەتەوە





