ئاگاداری ئیسرائیل بۆ لوبنانییەکان

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی ئاگاداریان لە شارۆچکەی ڕاب تەلەتین خستەخوارەوە و حزبوڵای تۆمەتبار کرد بەوەی کاردەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی سەربازی و ژێرزەمینەکان. لە تراکتەکەدا داوا لە دانیشتووانی شارەکە کراوە کە هاوکاری ئەو چالاکییانە نەکەن، هۆشداریشی داوە لە لێکەوتەکانیان.
سوپای ئیسرائیل ئێوارەی دوێنێ ڕایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر دوو ئامێری بیناسازی کە کاریان بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی حزبوڵڵا لە یارون و ڕاب تەلەتین لە باشووری لوبنان کردووە.
سوپا دووپاتی کردەوە کە ئەم چالاکییانە پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان پێکدەهێنن.
لە کۆتاییدا هاتووە: سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل.
لینا ڕەشید - لوبنان
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




