سەرۆکی ڤەنزۆئێللا : ڤەنزۆئێللا ڕووبەڕووی زۆرترین فشار دەبێتەوە

سەرۆکی ڤەنزۆئێللا : ڤەنزۆئێللا ڕووبەڕووی زۆرترین فشار دەبێتەوە
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ڤەنزۆئێللا : ڤەنزۆئێللا ڕووبەڕووی زۆرترین فشار دەبێتەوە

لێدوانی سەرەکی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی ڤەنزۆئێللا ڕایگەیاند :

▫️ هەشت کەشتی جەنگی و هەزار و ٢٠٠ مووشەک و ژێردەریایی یەکی ئەتۆمی ئاراستەی ڤەنزۆئێللا کراوە.

▫️ ئەمە گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئەمریکای لاتین لە تەواوی مێژووی خۆیدا.

▫️ زۆرترین ئامادەکاری پێویستە بۆ بەرگریکردن لە ئاشتی.

▫️ "شۆڕشی بۆلیڤاریا" (ڤەنزۆئێللا) گەمارۆکانی تێپەڕاندووە، زیاتر لە هەزار سنووردارکردن و گەمارۆی جیاواز.

▫️ سیستەمی ئابووری ڤەنزۆئێللا جێگیر و خۆڕاگر و گەشەسەندوو و هەمەچەشنە.

▫️ ئەمڕۆ دیدگایەکی نوێی جیهانی بۆ گەشەپێدان خەریکە شێوە دەگرێت - دیدگایەک کە ڕێگە بە هیچ جۆرە کۆلۆنیالیزمێک یان جیاوازی گەرایی نادات، نە لە ئەمریکای لاتین و نە لە جیهان دا.

▫️ ڤەنزۆئێللا کراوەیە بۆ جیهان. مادۆرۆ جەختی لەوە کردەوە: "بانگهێشتتان دەکەم بۆ ئەزموونکردنی دیموکراسی نوێ و ڕاستەوخۆمان - دیموکراسیمان".

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە